له فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی دۆلار به‌هه‌مان نرخی بانك به گه‌شتیاران ده‌فرۆشرێت

K24 - هه‌ولێر:
بانكی ناوه‌ندی عێراق بڕیاریدا له فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی دۆلار به نرخی بانك به گه‌شتیاران بفرۆشرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (29ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، بانكی ناوه‌ندی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا فراوانكردنی خاڵه‌كانی فرۆشتنی دۆلار بۆ گه‌شتیاران له فڕۆكه‌خانه‌كان و ده‌روازه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، بانكی ناوه‌ندی عێراق سه‌رجه‌م لقی بانكه‌كانی (رافیده‌ین، ره‌شید و TBI) راسپاردووه له فڕۆكه‌خانه‌كانی (به‌غدا، هه‌ولێر، سلێمانی، نه‌جه‌ف و به‌سره) بۆ فرۆشتنی دۆلار به نرخی بانك به گه‌شتیاران كه گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كه‌ن تاوه‌كو بڕی پێنج هه‌زار دۆلار.
هه‌روه‌ها بانكی ناوه‌ندی عێراق روونیكردووه‌ته‌وه، خاڵه‌كانی فرۆشتنی دۆلار به‌یانیان و ئێواران كراوه‌ده‌بن، بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین ژماره‌ی گه‌شتیاران سوودمه‌ندبن و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكردووه‌ته‌وه، فرۆشتنی دۆلار به‌شێوه‌ی نه‌ختی گه‌شتیارانی ده‌روازه سنوورییه‌كانیش ده‌گرێته‌وه، له‌ڕێگه‌ی خاڵی فرۆشتنی تایبه‌ت له بانكه‌كان، دوای ئه‌وه‌ی پێداویستی تایبه‌ت به گه‌شتكردن (ڤیزا یان به‌ڵگه‌نامه‌ی بردنه ده‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێل) پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
دوای به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌های دۆلار له بازاڕه‌كانی عێراق، حكومه‌تی فیدراڵی چه‌ند رێوشوێنێكی گرته‌به‌ر بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دینار، له‌وانه‌ش فرۆشتنی دۆلار بوو به‌هه‌مان نرخی بانك كه بریتییه له (1460) دینار بۆ هه‌ر دۆلارێك.