بۆ یه‌كه‌مجار وه‌سیه‌تنامه‌كه‌ی پێلێ بڵاو ده‌كرێته‌وه‌

.
.

مانگێك به‌سه‌ر كۆچی دوایی ئه‌فسانه‌ی به‌رازیلی "ئێدسۆن ئارانتێس دۆ ناسیمنتۆ" تێپه‌ڕ ده‌بێت كه‌ به‌ پێلێ ناسراوه‌، به‌وپێیه‌ی پێلێ کە لە کۆتایی مانگی رابردوو به‌هۆی نه‌خۆشی کۆچی دوایی کردووە، به‌ڵام له‌ دوای خۆی "نهێنییەکی ئاشکرا کردووە کە بە درێژایی ژیانی ئینکاری کردووە".

ڕۆژنامەی "مارکا"ـی ئیسپانیا بڵاویکردەوە کە پێلێ بە درێژایی ژیانی خۆی (ساندرا ڕیجینا)ـی به‌ كچی خۆی دانه‌ناوه‌، تەنانەت دوای ئەوەی پشکنینی DNA لە دادگاوە سەلماندی کە بەڕاستی کچەکەیەتی.

ئه‌و كچه‌ گه‌وره‌یه‌ی پێلێ به‌هۆی شێرپه‌نجه‌ پێش 17 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كۆچی دوایی كردووه‌، به‌ڵام له‌ دوای خۆی 7 منداڵی جێهێشتووه‌.

پێلێ پێشتر له‌گه‌ڵ ئافره‌تێك به‌ نێو ئه‌نیسیۆ ماچادۆ په‌یوه‌ندی خۆشویستی هه‌بووه‌ له‌وكاته‌دا ئه‌و ئافره‌ته‌ كاری پاككه‌ره‌وه‌ بووه‌، ریجینا كه‌ پێلێ باوكایه‌تی خۆی به‌رامبه‌ری ره‌تكردووه‌ته‌وه‌ له‌و ئافره‌ته‌ پاككه‌ره‌وه‌ له‌ دایكبووه‌.

ریجینای كچه‌ كۆچكردووه‌كه‌ی پێلێ هه‌میشه‌ به‌ حه‌سره‌ت بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی باوكی وه‌كو باپیره‌ خۆی به‌ منداڵه‌كانی بناسێنێت، به‌ڵام تا مردیش ئاواته‌كه‌ی نه‌هاته‌دی و هه‌میشه‌ پێلێ پشتگوێی خستبوون.

پێڵێ رۆژێك پێش مردنی، داوای بینین و ناسینی دوو كوڕ و نه‌وه‌كه‌ی ده‌كات كه به‌ ناوه‌كانی گابرێل ئارانتێس و ئۆكتاڤیۆ ڤیلێنتۆ نێتۆ بوون، هه‌ردووكیان كوڕی رێجینای كچی پێلێ بوون.

گابرێل كوری رێجینا زۆر سووپاسگوزاربووه‌ له‌و ساته‌وه‌خته‌دا كه‌ پێلێی بینیوه‌، چونكه‌ یه‌كێك بووه‌ له‌ خه‌ونه‌ گه‌وره‌كانی دایكی كه‌ بتوانن پێلێی باپیره‌یان له‌ نزیكه‌وه‌ بناسن.

گابرێل له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت: كاتێك خاڵه‌كانم ئاگاداریان كردمه‌وه‌ كه‌ باپیریان ده‌یه‌وێت بیانبینێت، گابرێل ده‌ڵێت: ئێمه‌ زۆر پەرۆش بووین، ئەوە دەرفەتێک بوو چاوەڕێی بووین، هەموو خێزانێک جیاوازییان هەیە، بەڵام ساتێک هەیە کە یەکگرتن و خۆشەویستی زیاترە". لە هەموو شتێک گرنگە، ئێمە زۆر دڵخۆشین."

پێلێ له‌ وه‌سیه‌تنامه‌كه‌یدا بۆ یه‌كه‌مجار ناوی رێجینای كچه‌ كۆچكردووه‌كه‌ی هێناوه‌ و وه‌كو میراتگرێك ئاماژه‌ی پێكردووه‌.