كوردستان24 زانیاری ورد له‌باره‌ی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی ئاشکرادەکات

K24 - هه‌ولێر:
کوردستان24، زانیاری ورد له‌باره‌ی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی ئاشکرادەکات، كه هه‌ردوولا گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنی هاوبەش لەسەر پرسی هەڵبژاردن و هه‌روه‌ها بڕیاری پێکهێنانی لێژنەیەکی هاوبەشیشیان داوە.
بە گوتەی ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی كوردستان، هەموو ئەو بابەتانەی خاڵی ناکۆکی نێوان یەکێتی و پارتی بوونه، لەباره‌یانه‌وه قسه کراوە.
له‌مباره‌یه‌وه جوتیار نووری ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ پارتی، له‌سه‌ر كۆی پرسه‌كان قسه‌كراوه، به‌ته‌ماین له چه‌ند رۆژی داهاتوو دانیشتنی دیكه بكه‌ینه‌وه، ورده ورده ئه‌م كۆبوونه‌وانه بچنه پێشه‌وه، بۆ دۆزینه‌وه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
هه‌روه‌ها گوتی: "له پێناو ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، هه‌رچوار لایه‌نه سیاسییه‌كان یه‌كێتی، گۆڕان، كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو، كۆنووسێكیان ئیمزاكردووه، داویانه به پارتی، تاكو بۆچوونی خۆیان له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی ئاینده‌ی كوردستان پیشان بده‌ن".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه بڵند ئیسماعیل ئەندامی سەرکردایەتی پارتی به كوردستان24ـی راگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی وه‌ك ناوه‌رۆك و كات، زۆر گرنگ بوو، به‌تایبه‌تی دوای بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی، زۆر گرنگ بوو پارتی و یه‌كێتی له به‌غدا یه‌كده‌نگ بن.
دۆسییه‌ی تیرۆرکردنی هاوکار جاف، هۆکاری تێکچوونی ئەمجارەی پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی بوو، لەم کۆبوونەوەیەدا زۆرترین قسەی لەسەرکراوە، دەرەنجامیش هەردوولا گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنی هاوبەش بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە.