سهفین دزهیی: کورد نەتەوەیەکی هیندۆئەوروپیە و لێکنزیکی لەگەڵ هیندستان هەیە

K24 - ههولێر:
سەفین دزەیی سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە رۆژی نیشتمانی هیندستان لە هەولێر رایگەیاند، کوردیش نەتەوەیەکی هیندۆئەوروپیە و لێکنزیکی لەگەڵ هیندستان هەیە.
سەفین دزەیی راشیگهیاند، هیندستان وڵاتێکی زلهێزی ئابوورییە و لە شەش ساڵی رابردوو لە رێگەی کونسوڵخانەکەیەوە رۆڵێکی گرنگی گێڕاوە و دەکرێ لە داهاتوودا کاری زیاتر بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان بكهین.
سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ههروهها گوتی: "هیندستان بووەتە وڵاتێکی زلهێزی ئابووری لە رووی پیشەسازی، پزیشکی، تەکنەلۆژیا و بوارەکانی دیکە".
دهشڵێت: ئێمەش وەک کورد، هیندۆئەوروپین و لەیەکەوە نزیکن، لەم سۆنگەیەوە پێمانوایە دەتوانین کاری باشتر پێکەوە ئهنجام بدهین".