ئينتيفاز قه‌نبه‌ر بۆ كوردستان24 باس له نهێنی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی موسته‌قبه‌ل هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار له عێراق بۆ بردنه ده‌ره‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆری دۆلار له‌ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوو ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، بانكی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكا فشاری خستووه‌ته سه‌ر كابینه‌كه‌ی سوودانی بۆ راگرتنی ئه‌و بابه‌ته.
ئینتیفاز قه‌نبه‌ر، سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی موسته‌قبه‌ل به كوردستان24ـی راگه‌یاند، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌سه‌ر فشاری ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رپرسن له بردنی دۆلار بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، داوای له بانكی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكی كردووه بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ پرۆسه‌ی چاودێریكردنی پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕی دراو له عێراقدا دوابخات، به‌ڵام بانكه ئه‌مه‌ریكییه‌كه ئه‌و داوایه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه و سووره له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی خۆی.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، ئینتیفاز قه‌نبه‌ر روونیكرده‌وه، نهێنی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه، كه ئه‌و لایه‌نانه‌ی سوودمه‌ندن له بردنی دۆلار بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگه‌ی برینی قوتی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، فشار بكه‌ن بۆ راگرتنی ئه‌و فشاره‌ی له‌سه‌ر بانكی ناوه‌ندیی عێراق هه‌یه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی موسته‌قبه‌ل ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی سیاسیین و پاڵنه‌ر و پاساوی ده‌ركردنی بڕیاره‌كانیشیان سیاسییه، له كاتێكدا هیچ بڕیارێكی له به‌رژه‌وه‌ندی قوربانیانی خۆپیشاندانی تشرینییه‌كان ده‌رنه‌كرد، "كه‌چی بڕیار له دژی تڕه‌مپ و هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌كه‌ن كه ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه ته‌نیا ده‌یانه‌وێت ئێران و گرووپه چه‌كدارییه‌كانی نزیك له ئێران رازی بكات".
سه‌باره‌ت به رۆڵی كورد له بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق و رووخانی رژێمی به‌عس، ئینتیفاز قه‌نبه‌ر باسی له رۆڵی سه‌رۆك بارزانی و هێزی پێشمه‌رگه كرد و رایگه‌یاند، به‌بێ هه‌وڵ و كۆششی ئه‌وان مه‌حاڵ بوو رژێمی پێشووی عێراق بڕوخێت و ئه‌وانه‌ی ئێستا له به‌غدا ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه، نه‌ده‌گه‌یشتنه ئه‌و پێگه‌یه‌ی ئێستا هه‌یانه.