له‌سه‌ر سنووری عێراق - سووریا ژماره‌یه‌ك بارهه‌ڵگر بۆردومانكران

K24 - هه‌ولێر:
میدیای ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه، كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی میلیشیا چه‌كداره‌كان، له‌سه‌ر سنووری عێراق – سووریا بۆردومانكرا و كوژرا و برینداری لێكه‌وته‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی نه‌ناسراو، كاروانی ئۆتۆمبێلی میلیشیا چه‌كداره‌كانی له‌سه‌ر سنووری عێراق - سووریا بۆردومانكرد، كه خه‌ریكی گواستنه‌وه‌ی چه‌ك بوون، له ئاكامدا كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه و رایگه‌یاند، چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراو، ژماره‌یه‌ك بارهه‌ڵگری له گوندی (هه‌ری)ـی ناوچه‌ی بوكه‌مال له رۆژهه‌ڵاتی دێرزوور به‌ئامانج گرتووه، بووه‌ته هۆی كوژران و برینداربوونی سه‌رنشینانی بارهه‌ڵگره‌كان.
روانگه‌ی سووری ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری گه‌یشتوونه‌ته شوێنی بۆردومانه‌كه و بریندارانی گواستووه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه.