ڤالا فه‌رید: دادگای فیدراڵی ناده‌ستوورییه و وه‌ك دادگایه‌كی ناوه‌ندی مامه‌ڵه‌ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، پێكهاته‌ی دادگای فیدراڵی ناده‌ستوورییه و ئه‌و بڕیارانه‌ی ده‌ریده‌كات سیاسییه و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، دادوه‌ره كورده‌كان دژی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی بوونه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (29ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، ڤالا فەرید، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی به‌شداریكردن لە بەرنامەی باسی رۆژی کوردستان24 رایگەیاند، پێكهاته‌ی ئێستای دادگای فیدراڵی ناده‌ستوورییه و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق دانه‌مه‌زراوه.
سه‌باره‌ت به پێكهاته‌ی ئه‌و دادگایه، ڤالا فه‌رید روونیكرده‌وه، نموونه‌ی ئێستای پێكهاته‌ی دادگای فیدراڵی عێراق له هیچ ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵیدا نموونه‌ی نییه، كه ده‌بێت له دادگای فیدراڵیدا نوێنه‌ری هه‌رێمه‌كان هه‌بێت و مه‌رجی ره‌زامه‌ندی نوێنه‌ری ئه‌و هه‌رێمه وه‌ربگیرێت له‌سه‌ر ده‌ركردنی هه‌ر بڕیارێك كه په‌یوه‌ست بێت به ناوچه‌ی ئه‌وانه‌وه.
هه‌روه‌ها ڤالا فه‌رید ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و بڕیارانه‌ی دادگای فیدراڵی ده‌ریده‌كات به زۆرینه‌یه و سیاسییه، بۆیه ئه‌مه‌ش وایكردووه، ئه‌و دادگایه وه‌ك دادگایه‌كی ناوه‌ندیی بناسرێت نه‌ك دادگایه‌كی فیدراڵی كه له ده‌ستووردا ئاماژه‌ی پێكردووه.
له‌باره‌ی بڕیاری دادگای فیدراڵی په‌یوه‌ست به به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ڤالا فه‌رید روونیكرده‌وه، كه ناوه‌ڕۆكی ئه‌و داوایه‌ی ئاراسته‌ی دادگای فیدراڵی كراوه، به‌پێی بنه‌ما یاسایی و ده‌ستوورییه‌كان، ده‌بوایه له‌ڕووی بابه‌تی و "شكلییه‌وه" ده‌بوایه ره‌تكرابایه‌وه له‌بری ئه‌وه‌ی بڕیاریشی له‌سه‌ر بدرێت.