چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ سوودانی تاوتوێی ناجێگیری بەهای دینار دەکەن

چوارچێوەی هامەهەنگی کۆبووەوە

K24 - هەولێر

شەوی رابردوو لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان بە ئەمادەبوونی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی چەند میدیایەکی عێراقی، کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ماڵی هومام حەمودی ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی ئەنجامدراوە و تیایدا بە ئامادەبوونی محەممەد شیاع سوودانی گفتوگۆ کراوە لەسەر پرسی ناجێگری بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار.

هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ئامادەکارییەکانی حکومەت بۆ ناردنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2023 بۆ پەرلەمان کراوە.

میدیا عێراقییەکان باسیان لەوەشکردووە، یەکێکی دیکە لەو پرسانەی چوارچێوەی هەماهەنگی گفتوگۆی لەبارەوە کردووە، بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بووە سەبارەت بە بڕینی بەشە بودجە هەرێمی کوردستان.