لە ئەفریقای باشور دەستڕێژی گوللـە لە ئاهەنگێک کرا و هەشت کەس کوژران

K24 - هەولێر:

پۆلیسی ئەفریقای باشور بڵاویکردەوە، لە رووداوێکی تەقەکردندا لە ئاهەنگێکی لەدایکبوون لە ئەفریقای باشوور هەشت کەس کوژران.

پۆلیسی ئەفریقای باشور بڵاویشیکردەوە، رووداوەکە لە ئێستێرن کەیپ روویداوە، دوو چەکدار تەقەیان لە بۆنەیەکی ئاهەنگی یادی لەدایکبوون کردووە و بەهۆیەوە هەشت کەس کوژراون و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

پۆلیس ئاماژەی بەوەشداوە، چەکدارەکان بە هەڕەمەکی دەسترێژی گوللـەیان لە میوانەکان کردووە و دواتر هەڵهاتوون، ئێستاش گەڕان و پشکنین بەدوایاندا بەردەوامە.