کەشناسی رەوشی کەشوهەوای دوو رۆژی راگەیاند

K24 - هەولێر

بەشی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت بەدرێژایی کاتەکان، هەروەها بەفربارین لەناوچە شاخاوییەکاندا لەکاتەکانی ئێوارە رێژەی دابارین زیاد دەبێت بە تایبەت لە ناوچەکانی باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم (شارۆچکەی قەڵادزی، کۆیە، تەق تەق و شوان ) ئاستى دابارینى زیاتر دەبێت.

کەشناسی لەبارەی کەشوهەوای سبەی پێشبینی دەکات، رۆژی سێشەممە ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت بەدرێژایی کاتەکان، لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکاندا، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ شێوازی دابارین لە هەندێ ناوچەی باشووری هەرێم لە نمە باران بۆ تاوە باران و بروسکە دەگۆڕێت، بە کاریگەری زیاتر لە ناوچەکانی رۆژهەڵات و باشووری شاری سلێمانی کە رێژەی دابارین لەم ناوچانە زیاتر دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر:  10 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 6  پلەى سیلیزى

دهۆک:  10 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 14 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە:  9 پلەى سیلیزى

زاخۆ:  10 پلەى سیلیزى

سۆران:  2 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 16 پلەى سیلیزى