په‌یامنێری كوردستان24: چاوه‌ڕێناكرێت ئه‌مڕۆش په‌رله‌مانی عێراق سه‌رجه‌م لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كان یه‌كلاییبكاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ناكۆكی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق وایكردووه په‌رله‌مان نه‌توانێت ئه‌ندام، سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی سه‌رجه‌م لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كان هه‌ڵبژێرێت. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24ـیش، سه‌رۆك لیژنه‌یه‌كی دیكه بۆ كورد زیادده‌كرێت.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه (29ـی كانوونی یه‌كه‌م/یه‌نایری 2023)، په‌رله‌مانی عێراق پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی ده‌ستپێكرد كه تاوه‌كو ئێستا ئه‌م په‌رله‌مانتارانه‌ی خواره‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كان هه‌ڵبژێردراون:
رێبوار هادی: سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی
زیاد جه‌نابی: سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی
عه‌توان عه‌توانی: سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی
عه‌باس زاملی: سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری
له‌یلا ته‌میمی: سه‌رۆكی لیژنه‌ی پلاندانانی ستراتیژی و خزمه‌ت
هه‌یبه‌ت حه‌لبووسی: سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت، غاز و سامانه سرووشتییه‌كان
حه‌سه‌نێن خه‌فاجی: سه‌رۆكی لیژنه‌ی وه‌به‌رهێنان و گه‌شه‌پێدان
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه (30ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، دیلان بارزان، په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا رایگه‌یاند، ناكۆكی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق له‌باره‌ی دابه‌شكردنی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێ یه‌كشه‌ممه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌نێو په‌رله‌ماندا ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بووه و به‌شێك له په‌رله‌مانتاره سووننه و شیعه‌كان ناڕازیه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر به جێگۆركردنی ژماره‌یه‌ك سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك لیژنه‌كان له‌لایه‌ن محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه ده‌ربڕی.
په‌یامنێری كوردستان24 ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی په‌رله‌مانی عێراق، له كۆی 25 لیژنه، تونرا ته‌نها سه‌رۆك، جێگری سه‌رۆك و ئه‌ندامانی هه‌شت لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێن كه پێكهاتبوون له لیژنه‌كانی ئاسایش و به‌رگری، ده‌ستپاكی، دارایی، وه‌به‌رهێنان، پلاندانان، خزمه‌تگوزاری فیدراڵی، نه‌وت و گواستنه‌وه و گه‌یاندن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24، چاوه‌ڕوانناكرێت ئه‌مڕۆش په‌رله‌مانی عێراق بتوانێت سه‌رجه‌م لیژنه‌كان یه‌كلاییبكاته‌وه، چونكه تا ئێستا ناكۆكی له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كاندا هه‌یه له‌باره‌ی چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی ئه‌و لیژنانه.
پێشووتر راگه‌یه‌ندرابوو، 14 لیژنه‌ی په‌رله‌مانی عێراق به‌ر كورد ده‌كه‌ون، واتا په‌رله‌مانتاره كورده‌كان سه‌رۆكایه‌تی ژماره‌یه‌ك له‌و لیژنانه ده‌كه‌ن و ده‌بنه جێگری سه‌رۆكی به‌شێك له‌و لیژنانه. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، پارتی 8 بۆ 10 لیژنه و یه‌كێتیش 5 بۆ 6 لیژنه‌ی به‌رده‌كه‌وێت. ئه‌مڕۆ په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، چاوه‌ڕێده‌كرێت لیژنه‌یه‌كی دیكه‌ش به كورد بدرێت، ئه‌مه له كاتێكدایه په‌رله‌مانتاره كورده‌كان ده‌ڵێن، "به‌پێی به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌بوایه 18 لیژنه‌مان به‌ركه‌وتبایه".
هه‌ر له شه‌وی رابردوو (29ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، هاوپه‌یمانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به ئاماده‌بوونی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌وه. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بووه له‌باره‌ی دابه‌شكردنی لیژنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق به‌سه‌ر لایه‌نه شیعییه‌كانی نێو هاوپه‌یه‌مانییه‌ته‌كه‌دا، تاوتوێكردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ به‌نایاسایی ناساندنی نادرنی 400 ملیار دیناره‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان، پرسی ناجێگیری به‌های دیناری عێراقی به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و ناردنی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2023ـی عێراق بۆ په‌رله‌مان، كه به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، پرۆژه‌یاساكه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه له قۆناغی كۆتاییدایه.