کونسوڵی گشتی ئەمەریکا: نۆ تاقیگه‌ی زانستی له سێ زانكۆی هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كرێت

K24 - هەولێر
کونسوڵی گشتی ئەمه‌ریکا لە هەرێمی کوردستان، پڕۆژەى پەرەپێدانی تەکنەلۆجیای ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان کە بە بڕى (650,000) شەش سەدو پەنجا هەزار دۆلار جێبەجێ دەکرێت لە هەر سێ (زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، پۆلیتەکنیکى سلێمانی و پۆلیتەکنیکى دهۆک) راگەیاند.
پرۆژه‌كه كه له‌لایه‌ن رێکخراوى (USAID) ئەمهریکییهوه جێبه‌جێ ده‌كرێت و له‌لایه‌ن رێكخراوی ئایرێكس و كۆلێژی تێنسی بۆ ته‌كنه‌لۆجیا له ئه‌مه‌ریكا پاڵپشتی دارایی ده‌كرێت، کە پێکدێت لە دروستکردنی نۆ تاقیگەی زانستی بەنوێترین ئامێرى زانستى سەردەمیانە، ئه‌نجامدانی راهێنانی تایبه‌ت به مامۆستایان و ستافی ئه‌كادیمی بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌بكرێن ئه‌و تاقیگه‌یه بۆ مه‌به‌ستی فێركاری به‌كاریبهێنن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، ئێرڤن هیکس، کونسوڵی گشتی ئەمه‌ریکا لە هەرێمی کوردستان، له‌باره‌ی پرۆژه‌كه‌وه رایگه‌یاند، ئەو تاقیگانه‌ی لە زانکۆکان لە چوارچێوەى ئەم پڕۆژەیەدا دروست دەکرێن دەبێتە وێستگەیەکى گرنگ بۆ یارمەتیدان و راهێنانى خوێندکاران بەشێوەیەکى سەردەمیانە، بەشێوەیەک دەتوانن کێبرکێ نەک تەنها لەسەر ئاستى کوردستان، بەڵکو لە بازاڕى جیهانیش کێبڕکێ بکەن.
هه‌روه‌ها کونسوڵی گشتی ئەمه‌ریکا لە هەرێمی کوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، جێبەجێکردنى ئەو پڕۆژەیە پابەندبوونى وڵاتەکەیان بۆ پشتیوانیکردنى کەرتى خوێندن لە هەرێمى کوردستان و عێراق نیشان دەدات، لەهەمانکاتدا ئاماژەیەکیشە بۆ فراوانکردنى ئاستى پەیوەندییەکانیان لە رووى بازرگانى و وەبەرهێنان.