بەڤیدیۆ.. لە ئیستانبوڵ ئۆتۆمبێلێک خۆی بە شاییەکدا دەکات

K24 - هەولێر:

لە شاری ئیستانبوڵ ئۆتۆمبێلێک خۆی بە نێو شایی و هەڵپەڕکێی گرووپێک کێشا و لەئەنجامدا شەش کەس بوونە قوربانی.

بەپێی میدیاکانی تورکیا، شایی و هەڵپەڕکێیەکە بەبۆنەی ناردنی هاووڵاتییەکی دانیشتووی ناوچەی چەکمە-کۆی ئیستانبوڵ بۆ سەربازی بووە و ئۆتۆمبێلەکە لەناکاو خۆی بە نێو گرووپەکە کێشاوە.

دوای رووداوەکە کەسێک گیانی لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون، هاوکات ساتی رووداوەکە لەرێگەی مۆبایلێکەوە گیراوە.

 بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان، ئۆتۆمبێلەکە لەکاتی وەستان جووڵەی کردووە و بەهۆی هەورازیی شوێنەکە بەرەو گرووپەکە جووڵەی کردووە.

رووداوەکەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و شوفێری ئۆتۆمبێلەکەش دەستگیرکراوە.