"بۆ نۆژەنكردنەوەی شوێنەوارەكانی كوردستان 47 گرێبەست واژووكراون"

میناره‌ی چۆلی له‌ هه‌ولێر
میناره‌ی چۆلی له‌ هه‌ولێر

K24 - هه‌ولێر:

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، بۆ نۆژەنكردنەوەی شوێنەوارەكانی هه‌رێمی كوردستان، 47 گرێبەست واژووكراون.

هه‌روه‌ها له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌: بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌كانی هەڵکۆڵین، رووپێویكردن، چاککردنەوە و پاراستنی شوێنه‌واره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، 47 گرێبەست واژووكراون.

بە گوێره‌ی دوا ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەواری هه‌رێمی كوردستان، 114 پڕۆژەی شوێنەوار لە  لیستی پڕۆژەکانی هەڵکۆڵین، رووپێوی و چاککردنەوەدان و لەلایەن زانکۆ و تیمە نێودەوڵەتییەکانی شوێنەوارەوە هەڵکۆڵینیان بۆ دەکرێت، زۆربەیان لە پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانیین.

بۆ پەرەپێدانی سێكتەری شوێنەواری و نۆژەنکردنەوەی شوێنەوارەکانی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەواریی هەرێمی کوردستان، لە ساڵی 2022 دا، 47 گرێبەستی لەگەڵ زانکۆ و دامەزراوە بیانییەكانی تایبەت بە بواری شوێنەوار واژووکردووە و ئەوەش زۆرترین گرێبەستی شوێنەواریین كە لە ماوەی تەمەنی كابینه‌ی نۆیه‌می حکومەتی هەرێمی کوردستاندا لەو بوارەدا واژووكراون.