ژماره‌ی كوژراوانی تەقینەوە‌كه‌ی پاکستان بۆ 47 كه‌س به‌رزبووه‌وه

K24 - هەولێر:
ژماره‌ی كوژراوانی تەقینەوە‌كه‌ی پاکستان لە باکووری رۆژئاوای شاری پیشاوەر، بۆ 47 كه‌س به‌رزبووه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه محه‌ممه‌د عاسم خان گوته‌بێژی نه‌خۆشخانه‌ی ریدینگ له شاری پیشاوه‌ری پاكستان، رایگه‌یاند، ژماره‌ی كوژراوانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ نیوه‌ڕۆ، بۆ 47 كه‌س به‌رزبووه‌وه، هه‌روه‌ها 150 برینداریش گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه شه‌فیعوڵڵا خان، به‌رپرس له حكومه‌تی پاكستان، به رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه، به‌هۆی مانه‌وه‌ی ته‌رمی ژماره‌یه‌ك كه‌س له ژێر دار‌و په‌ردوو، ره‌نگه له داهاتوودا ژماره‌ی كوژراوان زیادبێت.
پۆلیسی پاكستان ئاماژەی بەوەشداوه، تەقینەوەکە لەکاتی ئەنجامدانی نوێژی نیوەڕۆ بووە و بەشێکی مزگەوتەکە رووخاوە و بریندارەکانیش گەیه‌ندراونه‌ته نەخۆشخانە و بەشێکیشیان برینەکانیان سەختە.
تەقینەوەکە لە مزگەوتێکی شاری پیشاوەر لە پاکستان روویداوە، ئەو شارە هاوسنوورە لەگەڵ ئەفغانستان و زۆرجار لەلایەن گرووپە میلیشاکانەوە بەئامانج دەگیرێت.