مێسی: هه‌ستم ده‌كرد خودا جامی مۆندیال بهمن ده‌به‌خشێت

لیۆنێل مێسی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه له مۆندیال له هه‌موو ركابه‌ره‌كانیان باشتربوونه، ده‌شڵێت: پێش یاریی كۆتایی ده‌مزانی نازناوه‌كه ده‌بنه‌وه.
لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی (Mar del Plata)ـی ئارجێنتینا، ده‌ڵێت لە رۆژی 18ـی مانگی رابردوو هەموو شتێك گۆڕا بۆ من، خەونەكەم هاتە دی كە به درێژایی ژیانم هەوڵێكی زۆرم بۆ دەدا.
لیۆنێل مێسی گوتیشی: یاریكردنمان به‌رامبه‌ر مه‌كسیك قورسترین یاریی مۆندیالمان بوو، له سه‌رجه‌م یارییه‌كانمان له مۆندیال له ركابه‌ره‌كانمان باشتربووین، پێش یاریی كۆتایی مۆندیال به‌باشی خه‌وتم، چونكه ده‌مزانی نازناوه‌كه ده‌به‌مه‌وه، زۆر جوان ده‌بوو ئه‌گه‌ر ماڕادۆنا له ژیاندا بووایه و نازناوی مۆندیال ئه‌و پێشكه‌شی كردبام، چونكه ئاواتی من ئه‌وه‌بوو مارادۆنا بینیبای كه ئێمه مۆندیالمان بردووه‌ته‌وه.
لیۆنێل مێسی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد به‌رده‌وام داوای یارمه‌تیم له خودا كردووه، ده‌شڵێت: له‌سه‌ره‌تای مۆندیال هەستم دەكرد كە خوا ئەم جامە دەبەخشێت بە من، وامده‌زانی جامه‌كه با‌نگم ده‌كات و ده‌ڵێت وه‌ره ده‌ستم لێ بده، پێش یارییه‌كه‌شمان به‌رامبه‌ر فه‌ره‌نسا به هاوڕێیه‌كانم گوت ده‌بێت ئه‌و جامه به‌ده‌ستمانه‌وه بێت و وێنه‌ی له‌گه‌ڵ بگرم.
مێسی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد تا ئێستا سه‌یری یاریی كۆتایی مۆندیالی نه‌كردووه‌ته‌وه، ده‌شڵێت: له دوای ئه‌و رۆژه ژیان بۆ من گۆڕدراوه، خه‌ونه‌كانم هاتووه‌ته دی.
له به‌رسیڤێكدا مێسی ده‌ڵێت: پێش یارییه‌كه‌مان به‌رامبه‌ر هۆڵه‌ندا هاوڕێیه‌كانم باسی قسه‌كانی ڤان خاڵیان كرد، كاتێك به چاوێكی كه‌م سه‌یری ئێمه‌ی كردبوو، ته‌نانه‌ت ناوی منیشی هێنا بوو، بۆیه له‌وكاته‌دا زۆر ده‌مارگیر بووم، بیرم لەوە نەكردەوە كە بۆچی بەو جۆرە بەرامبەر ڤان خال ئاهەنگم گێڕا، بەڵام ئه‌وه‌ی ئه‌و راهێنه‌ره به‌رامبه‌ر ئێمه كردی جوان نه‌بوو.
مێسی هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد له دوای بردنه‌وه‌ی نازناوی مۆندیال به‌هۆی ئه‌و هه‌موو نامه‌یه‌ی بۆم ده‌هات چه‌ند رۆژێك ئینستاگرامه‌كه‌م وه‌ستا. ده‌شڵێت: ئینستاگرامهكهشم خۆم به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌م و هیچ كۆمپانیا و شوێنێك سه‌رپه‌رشتی ناكات، هیچ كاتێك بیرم له‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه زۆرترین لایكی پۆستێكم له ئینستاگرام بۆ بێت.