ناتانیاهۆ: ئێران گرژییەکان بۆ وڵاتانی دیکە دەگوازێتەوە

K24 – هه‌ولێر:
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل جەختدەکاتەوە، هەرچی لە توانای ئیسرائیلدایە دەیکەن، بۆ ئەوەی رێگری بکەن ئێران دەستیبگات بە چەکی ئەتۆمی و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ ئەمه‌ریکا هەماهەنگییەکانیان بەهێزتردەکەن.
بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، هەموو وڵاتانی جیهان ئەو راستیەیە دەبینن، کە چۆن ئێران گرژییەکان بۆ وڵاتانی دیکە و تەنانەت دەرەوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش دەگوازێتەوە.
ناتانیاهۆ راشیگه‌یاند، هاوڕاییەک هەیە کە نابێت ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، گفتوگۆی زۆرباشمان لەوبارەیەوە له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا کرد کە سیاسەتێکی هاوبەشمان هەبێت و بەیەکەوە کاربکەین بۆ رێگریکردن لە مەترسییەکان.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل گوتی: "چەندین جار ئەو قسەیەم کردووە و دووبارەی دەکەمەوە، سیاسەتی ئێمە ئەوەیە، هەرچی لە توانای ئیسرائیل‌دا هەیە دەیکەین بۆ ئەوەی رێگریبکەین ئێران دەستیبگات بە چەکی ئەتۆمی.
رۆژی (یه‌كشه‌ممه 29ـی كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 2023)، ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، گه‌یشته قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر و ئه‌مڕۆ گه‌یشته ئیسرائیل و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته كۆبووه‌وه.