لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق: بودجه تێپه‌ڕێنن، په‌یوه‌ندی به چینی هه‌ژارانه‌وه هه‌یه

K24 - هەولێر:
لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كات، به زووترین كات پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2023 ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكات.
ئه‌حمه‌د مه‌زهه‌ر، جێگری یه‌كه‌می لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق، داواكارییه‌كی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كرد و تێیدا هاتووه: دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له 4 مانگ به‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت، داوا له حكومه‌ت ده‌كه‌ین هه‌رچی زووه پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2023 ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكات، بۆ ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی بتوانێت ره‌وایه‌تی پێ بدات، چونكه كاتی كه‌میان بۆ تاووتوێكردنی ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاساكه به‌ده‌سته‌وه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، هیوادارین ناردنی پڕۆژه‌یاساكه زۆر دوانه‌كه‌وێت، چونكه گه‌ل و وڵات پێویستی زۆریان به تێپه‌ڕاندنی ئه‌و یاسایه هه‌یه و په‌یوه‌ندیی به چینی هه‌ژاران، خانه‌نشینان، گرێبه‌ست و كرێی رۆژانه‌وه هه‌یه.
پێشتریش دكتۆر فوئاد حوسێن، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ کاروباری ئابووری و سەرۆکی لیژنەی دارایی و ئابووری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، تایبه‌ت به كوردستان24ـی راگه‌یاندبوو، ره‌شنووسی بودجه‌ی 2023ـی عێراق ئاماده‌یه و بڕه‌كه‌ی پتر له 130 ملیار دۆلاره، به‌و پێیه‌ی نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له نێوان 65 تا 75 دۆلار مه‌زه‌نده‌كراوه.
هه‌روه‌ها فوئاد حوسێن راشيگەیاندبوو، ژمارەیەک کۆبوونەوەی چڕیان لە بارەی رەشنووسی بودجەی ساڵی 2023 ئەنجامداوە و رەشنووسەکە ئامادەیە و پێداچوونەوەی کۆتایی بۆ دەكرێت.
گوتبووشی: "پاش تەواوبوونی، رەوانەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراقی دەکەین".