شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: ئاماده‌م وه‌ڵامی دادگای ئیتیحادی و كه‌رخ بده‌مه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند، دادگای ئیتیحادی بڕیاره‌كانی سیاسیین و دادگاكه له بری ئه‌وه‌ی به‌شێك بێت، له چاره‌سه‌ر، بووه‌ته به‌شێك له كێشه‌كان. روونیشیكرده‌وه، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی ده‌توانێت پابه‌ندی بڕیاره‌كه‌ی دادگای ئیتیحادی نه‌بێت، چونكه ئه‌و بڕیاره بۆ سه‌رده‌می كازمییه و سوودانی پشتیوانی یاسایی هه‌یه، كه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی پێ داوه.
له میانی به‌شداریكردنی له باسی رۆژی كوردستان24، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، سه‌باره‌ت به بڕیاری دادگای ئیتیحادی بۆ نه‌ناردنی 200 ملیاره‌كه و تۆماركردنی سكاڵا له دژی، گوتی: له ماوه‌ی رابردووش‌دا، ره‌خنه‌مان له بڕیاره‌كانی دادگای ئیتیحادی گرتووه، ئه‌ركی دادگاكه راڤه‌ی ده‌ستووره بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان، به‌ڵام خودی ئه‌ندامانی دادگاكه، ده‌نگ به بڕیاره‌كه نادات، بۆچی خه‌ڵكی دیكه مافی ئه‌وه‌ی نه‌بێت ره‌خنه‌ی لێبگرێت.
گوتیشی: دادگای ئیتیحادی دوایین بڕیاریان دژی ناردنی 200 ملیار دیناره‌كه بوو، ئێمه‌ش هاتووینه‌ته به‌غدا، بۆ گیرفان پڕكردن نه‌هاتووین، به‌ڵكو هاتووین، بۆ به‌رگریكردن له مافی گه‌له‌كه‌مان.
هه‌روه‌ها گوتی: بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی هۆشیار زێباری، بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێم، بڕیاری دژی 200 ملیاره‌كه، هه‌موویان له كاتێكدا دراون، كه له ئه‌نجامی رێككه‌وتن و له‌یه‌كنزیكبوونه‌وه‌یه‌ك درووست بووبێت، بڕیارێك هاتووه، هه‌موو هه‌وڵه‌كانی له‌بار بردووه.
ئاشكراشیكرد، تا ئێستا هێزی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تی خاوه‌ن بڕیارن له عێراق، پێم وایه ئه‌م بڕیارانه ره‌هه‌ندی سیاسی‌یان هه‌یه، له رووه یاساییه‌كه‌وه هه‌ڵه‌یان تێدایه، بڕیاره‌كانی ئه‌و دادگایه سیاسیین، چونكه له كاتی نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ركراون، ده‌كرا 10 مانگی دیكه ده‌ری بكات، دواتر ئه‌م 200 ملیاره، په‌رله‌مان ده‌نگی پێداوه، ئێمه له دانیشتنی پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌نگ دراوه، ئه‌و پاره‌یه بنێردرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێستی لایه‌نه‌كانن و گوتی: ئێمه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان قسه‌مان كردووه، ده‌بێت هه‌ڵوێستیان هه‌بێت، ئه‌و بابه‌ته پێویسته كۆتایی پێبێت.
هه‌روه‌ها گوتی: تا ئێستا دادگای ئیتیحادی سنوورێكی دیاریكراوی ده‌ستووری نییه. له رووی یاساییه‌وه بڕیاره‌كانی ده‌ستووری نین، دادگای فیدراڵی هه‌ر بڕیارێك ده‌دات، پێویسته ره‌چاوی پێكه‌وه‌ژیان بكات و هۆكاری هه‌بوونی دادگاكه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانه، كه‌چی ئه‌و به بڕیاره‌كانی كێشه‌كانی قووڵكردووه‌ته‌وه.
له باره‌ی هه‌ڵوێستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیشه‌وه گوتی: سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، بڕیاری ناردنی 200 ملیار دینار ده‌دات، كه‌چی وه‌زیری دارایی پاره‌كه نانێرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و پاره‌كه‌ی ناردبا، بڕیاری دادگا ده‌كه‌وته دوای ناردنی پاره‌كه، چۆن كه‌سێك ده‌توانێت پێچه‌وانه‌ی بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیران پاره نه‌نێرێت، ئه‌گه‌ر پاره‌كه‌ی ناردبا، رووبه‌ڕووی هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌ك نه‌ده‌بوویه‌وه، چونكه بڕیاره‌كه‌ی دادگای ئیتیحادی ده‌كه‌وته دوای ناردنی بڕیاره‌كه.
ئاشكراشیكرد، كه سوودانی به‌ڵێنی دابوو، پاره‌كه بنێرێت و گوتی: من به سه‌رۆك وه‌زیرانم وت، پاره‌كه بۆ ناگات، پێی وتم، من بڕیارم داوه و خاوه‌نی قسه‌ی خۆمم، ده‌بێت پاره‌كه بگات.
ئاشكراشیكرد، بڕیار هه‌یه، له سه‌رووی ده‌سه‌ڵاتی سوودانییه‌وه، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی فراوانه، به‌شێكیان له زۆر بابه‌تدا، بۆچوونیان جیاوازه. سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ره، پێیان ناخۆشه هه‌ر شتێك رووبدات، ببێته رێگر له به‌رده‌م په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان.
له سه‌دا 90ی ئه‌و هێزانه‌ی به‌شێكن له حكومه‌ت، میلیشیایان هه‌یه، جیاوازییان له‌گه‌ڵ سه‌در ئه‌وه‌بوو، سه‌در ده‌یویست هێزه چه‌كداره‌كان رێكبخاته‌وه، به‌ڵام چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پێچه‌وانه‌وه خۆیان میلیشیایان هه‌یه.
له باره‌ی تۆماركردنی سكاڵا له دژی نه‌ناردنی پاره‌كه، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا گوتی: ئێمه كاتێك سكاڵایه‌ك تۆمار ده‌كه‌ین، ئه‌نجامه‌كه‌مان لێ دیاره، بۆ نموونه حكومه‌تی ئیتیحادی 55 مادده‌ی ده‌ستووری پێشێل كردووه، ئه‌گه‌ر سكاڵا تۆمار بكه‌ین، لێمانه‌وه دیاره كه سكاڵاكه ده‌دۆڕێنین، هه‌ر داوایه‌كیش بدۆڕێت ناتوانرێت جارێكی دیكه داوا بكرێته‌وه، ئێمه چاوه‌ڕێین تا دامه‌زراوه‌یه‌كی بێلایه‌ن و یاسایی و ده‌ستووری درووست بێت، تا سكاڵا تۆمار بكه‌ین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له كه‌ركووك، 100 سكاڵای گه‌نده‌ڵی هه‌بوو له ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، كه‌چی له هه‌موویان داوای لیژنه‌ی ئیداری كراوه، سه‌ره‌نجام به پاساوی نه‌بوونی به‌ڵگه داخراون.
ئاشكراشیكرد، تا ئێستا 2 جار سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كراوه، جارێكیان له‌سه‌ر به‌شداری له ریفراندۆم بووه و ئێستاش له‌سه‌ر به‌رگری له هه‌رێمی كوردستان سكاڵای له دژ تۆمار كراوه و گوتیشی: ئه‌گه‌ر به ره‌سمی پێم بگه‌یه‌ندرێت، وه‌ڵامی دادگای كه‌رخ و دادگای ئیتیحادی ده‌ده‌مه‌وه.