پۆلیسی فینلاند: رێگه‌ بە سوتاندنی قورئانی پیرۆز نادەین

ئاڵای فینلاند
ئاڵای فینلاند

K24 - فینلاند:

پۆلیسی فینلاند رایده‌گه‌یه‌نێت، بەھیچ شێوەیەک رێگه‌ بە سوتاندنی قورئانی پیرۆز لە فینلاند نادەین.

پۆلیسی  فینلاند هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند،  رێپێوانێک کە ئامانجەکەی سوتاندی قورئانی پیرۆز بێت، لەلای ئێمە رێگە پێدراونییە.

دەستەی بەرێوەبەری پۆلیس ئاماژە بەوەدەکات، سوتاندنی قورئانی پیرۆز یان ھەر کتێبێکی دیکەی ئایینی، بە تاوان دژی ئازادی ئایینی ھەژمارده‌كرێت.

ڤێسا پێھاجۆکی سەرۆکی پشکێنەر له‌مباره‌یه‌وه‌ دەڵێت: "ئەگەر کەسێک بیەوێت قورئانی پیرۆز بسووتێنێ، ئەوا لە لایەن پۆلیسەوە دەسگیردەکرێت".

کیمو نواتیۆ پرۆفیسۆر لە زانکۆی ھێلسینکیش و مامۆستای یاسای تاوان دەڵێ : لای  ئێمە ئاسایی نییە مرۆڤ لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا بە بیانووی ئازادی رادەربرین، کتێبە ئایینیه‌كان یان قورئان بسوتێنێ.

ده‌شڵێت: "ئەمە رەفتارێک نییە کە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی پارێزگاری لێبکرێت، چونکە لە بنەڕەتدا بە تاوان بە ھەژماردەکرێت".