گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن: پێشبینی دەكرێت بەفر سەنتەری شارەكان بگرێتەوە

بەفربارین - ئەرشیف
بەفربارین - ئەرشیف

K24 - هەولێر:

دیلان رەشاد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاند، بەهۆی هاتنى کاریگەرى بارستە هەوایەکى جەمسەرى ساردتر لە ڕۆژى هەینى کاریگەرییەکەى زیاتر دەبێت و پێشبینی دەكرێت بەفر سەنتەری شارەكان بگرێتەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن باسی لەوەشکرد، پێشبینى بەفر بارین لە زۆربەى ناوچە شاخاوییەکان و نیمچە شاخاوییەکان و سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى و دهۆک و هەڵەبجە هەیە شەپۆڵێکى بەفر بارینى چڕ ناوچە شاخاوییە سنووریەکان دەگرێتەوە.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی دیلان رەشاد بڵاویکردووەتەوە، کاریگەرى ئەو بارستە هەوایە ساردە هاوکاتە لەگەڵ نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەڕاست کە لە ئێستادا وەک شەپۆڵێکى باران بارین لەسەر ناوچەکەمانە.

دیلان رەشاد گوتیشی: کاریگەرى ئەو بارستە هەوایە ساردە بۆ ماوەى چەند رۆژێک لەسەر ناوچەکەمان دەمێنێتەوە.