پارێزگاری بانکی ناوەندی و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق تاوتوێی بەهای دینار دەکەن

پارێزگاری بانکی ناوەندی و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کۆدەبنەوە

K24 – بەغدا

بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی دابەزینی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریکی، پارێزگاری بانکی ناوەندی و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە.

پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند، ئەمڕۆ 31/1/2023، عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق و لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبوونەوە.

راشیگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر دابەزینی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریکی دەکرێت، هەروەها تاوتوێی ئەو رێکارانە دەکەن کە حکومەتی عێراق بۆ سەقامگیرکردنی بەهای دینار گرتوینەتیەبەر.

ئەوە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی زیاتر بەرزبووەوە و 100 دۆلاری ئەمەریکی بە 168750 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

.