رۆژنامه‌وانێكى به‌ناوبانگى ئه‌ڵمانيا ده‌بێته موسڵمان
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌وانى به‌ناوبانگى ئه‌ڵمانيايى مارتن ليگۆن موسڵمانبوونى خۆى راگه‌ياند و ئاشكرايكرد، ئاينى ئيسلام ئاسووده‌يى ده‌روونى پێده‌به‌خشێت.
له به‌رلينى پايته‌ختى ئه‌ڵمانيا و له كاتى مه‌راسيمى نوێژى جه‌ژنى ره‌مه‌زاندا له سه‌نته‌رى ريساله‌ى ئيسلامى، به به‌رچاوى هاووڵاتيانى موسڵمانى شاره‌كه‌وه، رۆژنامه‌وانى ئه‌ڵمانيايى مارتن ليگۆن موسڵمانبوونى خۆى راگه‌ياند.
ئه‌و رۆژنامه‌وانه به هه‌ڵوێسته ئازاده‌كانى له باره‌ى پرسه‌كانى موسڵمانانه‌وه ده‌ناسرێت و له سه‌روبه‌ندى نوێژى جه‌ژندا رايگه‌ياند، ئه‌و له‌مه‌ودوا ده‌بێته موسڵمان و گوتيشى: به هۆى ئيسلامبوونييه‌وه ئاسووده‌يى ده‌روونى به‌ده‌ستهێناوه.
گوتيشى: ئيسلام واته ئاشتى و روونيشيكرده‌وه، كاتێك له مزگه‌وتدايه هه‌ست به‌و ئاشتى و ئارامييه ده‌روونييه ده‌كات.
موسڵمانانى مزگه‌وته‌كه به ته‌كبير لێدان پێشوازييان له موسڵمانبوونى ئه‌و رۆژنامه‌وانه به‌ناوبانگه‌ى ئه‌ڵمانيا كرد و ئه‌ويش له‌به‌رده‌م هه‌موواندا شايه‌تومانى هێنا.
له ناو ميدياى ئه‌ڵمانيادا ليگۆن به نه‌يارى ئيسرائيل و هاوسۆزى موسڵمانانى فه‌له‌ستين و دۆزه‌كه‌يان ده‌ناسرێت.