لە ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان هۆشداری دروستبوونی لافاو دەدرێت

K24 – هەولێر
شارەزایەکی کەشناسی هۆشداری دەدات لە ئەگەری دروستبوونی لافاو لە هەندێک ناوچەی دەڤەری گەرمیان و رایدەگەیەنێت: نیشانە سەرەتاییەکانی دروستبوونی هەوری زەبەلاحی سوپەرسێڵ لە ناوچەکانی باشووری گەرمیانەوه دەرکەوتووە.
سیروان ساڵح، شارهزای كەشناسی رایگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەممە تا کاتەکانی شەو لە هەندێک ناوچەی گەرمیان ئەگەری نزیکەی 100 ملم باران هەیە، بە زۆریش هەندێک ناوچەی ناوەڕاست و خۆرهەڵات و باکووری خۆرهەڵاتی گەرمیان".
داواش لە هاووڵاتییانی ناوچەکە دەکات "بەهیچ شێوەیەک رێگەی خاکی بەکارمەهێنن".
ئەو شارەزایەی کەشناسی دەڵێت: "ئێستا نیشانە سەرەتاییەکانی دروستبوونی هەوری زەبەلاحی سوپەرسێڵ لە ناوچەکانی باشووری گەرمیانەوه دەرکەوت، ئەم جۆرە هەورانه لە توانایاندایه لە ماوەیەکی کەمدا بڕێکی زۆر باران ببارێنن".
