ئایدن مەعروف: دەمانەوێت سیستمی هەڵبژاردن یەک بازنەیی بێت

ئایدن مەعروف
ئایدن مەعروف

K24 – هەولێر

ئایدن مەعروف رایدەگەیەنێت، وەکو پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان دەیانەوێت سیستمی هەڵبژاردن یەک بازنەیی بێت، چونکە پێکهاتەکان تایبەتمەندی خۆیان هەیە.

ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بەرەی تورکمانی عێراق بە کوردستان24ی رایگەیاند: "وەک تورکمان و پێکهاتەکان داوا دەکەین سیستەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە یەک بازنە بێت چونکە پێکهاتەکان تایبەتمەندی خۆیان هەیە".

ئایدن مەعروف، راشیگەیاند "پێکهاتەکان دەبێت خۆیان بڕیار لە چارەنووس و شێوازی کارکردن و چۆنییەتی بەشدارییان لە هەڵبژاردن بدەن".

گوتیشی: "ئیستا حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەموو کات زیاتر پشتگیری لە ماف و داواکارییەکانی پێکهاتەکان دەکات".