به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی په‌روه‌رده پشووی فه‌رمی راگه‌یاند

K24 - هه‌ولێر:
ده‌وامی دوانیوه‌ڕۆیانی قوتابخانه، باخچه‌ی منداڵان و دایبابانی سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه‌بجه به‌هۆی بارودۆخی ناڵه‌باری كه‌شوهه‌وا كرایه پشووی فه‌رمی.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (31ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی په‌روه‌رده‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ی شەهید لە ئاگادارییەكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، "ئاگاداری بەڕێوەبەری قوتابخانە، باخچەی منداڵان و دایبابانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌مان دەکەینه‌وه، لەبەر سەلامەتیی گیانی قوتابییان و مامۆستایانمان، بەهۆی نالەباریی کەشوهەوا، لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە بڕیارمان دا بە ڕاگرتنی دەوامی دواى نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە 31/1/2023 لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن."
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، بۆ رۆژانی داهاتوو بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی و بارودۆخی کەشوهەوا بڕیار لەسەر ڕاگرتنی دەوام دەدەین.