گوته‌بێژی پارتی: بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان مه‌رج دانانێین

K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌پێویستی ده‌زانێت ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌بچن، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، له كه‌س قبووڵ ناكه‌ن مه‌رج بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵیان دابنێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (31ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ولێر سه‌ردانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانی كرد. دوای كۆبوونه‌وه‌كه، مه‌حموود محه‌ممه‌د، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوو تێبینییه‌كانیان له‌باره‌ی بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان خستووه‌ته‌ڕوو.
له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانیش، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان به پێویستی ده‌زانێت هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا به‌ڕێوه‌بچن و گوتی، "به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كارێكی گرنگی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه، پێویسته به‌ڕێوه‌بچن".
هه‌ر له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی پارتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، محه‌مموود محه‌ممه‌د به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی، پارتی بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان مه‌رج دانانێت، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "له كه‌س قبووڵ ناكه‌ین بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵمان مه‌رج دابنێت".
دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوو، بریاره هه‌ر دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، شاندی پارتی له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كۆببێته‌وه.
ئەمە لە کاتێکدایە 28ی ئەم مانگە شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی لەگەڵ شاندێکی یەکێتی کۆبوونەوە، لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا رایانگەیاند، بارودۆخی گشتی و هاوکێشە ناوخۆیی و ناوچەییەکان و راوسەرنج و تێبینی هەردوولا لەسەر بابەتە جیاجیاکانی پەیوەست بە رێککەوتنی پێشووتری هەردوولا خرانەڕوو. هەردوولا رێککەوتن لەدەرفەتێکی نزیکدا کۆبوونەوەی دیکەی هەردووشاند ئەنجامبدرێت.