کوێستان محەممەد کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکی کۆمەڵایەتی لە دهۆک راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتییەکە سەرپەرشتی هەموو سەنتەرەکانی راهێنانی منداڵان دەکات
کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی

K24 - هەولێر:

ئەمڕۆ کوێستان محەممەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکی کۆمەڵایەتی لە دهۆک رایگەیاند.

کوێستان محەممەد لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەکرد، ئەو بەڕێوەبەرایەتییە سەرپەرشتی هەموو سەنتەرەکانی راهێنان لە سنووری ئەو پارێزگایە دەکات، ئەمەش هەنگاوێکی گرنگە بۆ پەروەردەکردنی منداڵان.

سەبارەت بە گرنگی سەنتەرەکانی راهێنان و فێرکردنی منداڵان، وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی باسی لەوەکرد، منداڵان لەپاڵ پەروەردە و خوێندندا، لەو سەنتەرانەدا دەتوانن فێری میوزیک و هونەری وێنەکێشان ببن، هەروەها راهێنانیان پێبکرێت لە خولەکانی کارامەیی بۆئەوەی لە داهاتوودا ببنە تاکێکی بەسوود بۆ کۆمەڵگاکەیان.

کوێستان محەممەد هەروەها سوپاسی پارێزگاری دهۆکی کرد بۆ پاڵپشتیکردنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و پەرەپێدانی دهۆک لە ئەرکە جیاوازەکانیاندا.