ئه‌مڕۆ یانه‌ی دهۆك سووپرایزه گه‌وره‌كه‌ی بۆ هانده‌ران ئاشكرا ده‌كات

به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به كوردستان24، یانه‌ی دهۆك له‌گه‌ڵ رێوان ئه‌مین یاریزانی كوردی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و به‌یار ئه‌بوبه‌كر یاریزانی كوردی پێشووی یانه‌ی نه‌فت گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتن.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، كارگێری یانه‌ی دهۆك له گفتووگۆدایه له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له رێوان ئه‌مین و به‌یار ئه‌بوبه‌كر، پێشبینی ده‌كرێت له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو گرێبه‌ستی ئه‌و دوو یاریزانه رابگه‌یه‌ندرێت.
رێوان ئه‌مین ناوه‌راستكاری كوردی نیشته‌جێی هۆڵه‌ندا، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌شداریی له جامی كه‌نداو كرد، پێشتریش یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی تازه‌پێگه‌یشتووان و لاوانی هۆڵه‌ندا كردووه، به‌ڵام به‌هۆی پێكانه‌وه ده‌رفه‌تی به‌شداریكردنی له‌گه‌ڵ تیپی یه‌كه‌می ئه‌و وڵاته له‌ده‌ست دا، پێشتر یاریی بۆ یانه‌كانی هێرنڤینی هۆڵه‌ندا و ئۆستێرسۆندی سویدی كردووه، له سه‌ره‌تای وه‌رزی رابردوو په‌یوه‌ندی به یانه‌ی داڵكورد كرد.
له به‌رامبه‌ردا به‌یار ئه‌بوبه‌كر، سه‌ره‌تا له یانه‌ی بروسكی شاری هه‌ولێر ده‌ستی به یاریكردن كرد، دواتر یاریی بۆ یانه‌كانی زێره‌ڤانی، زاخۆ و دهۆكیش كردووه، ماوه‌ی زیاتر له چوار وه‌رزه یاریی بۆ یانه‌ی نه‌فت ده‌كات، دوای پێنج ساڵ سه‌رله‌نوێ ده‌گه‌ڕێته‌وه یانه‌ی دهۆكی پێشووی.

