مونا قاوه‌چی: له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م حزبه سیاسییه‌كانی كوردستان كۆده‌بینه‌وه

K24 - هه‌ولێر:
مونا قاوه‌چی رایگه‌یاند، له داهاتوویه‌كی نزیكدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌فراوان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامده‌ده‌ن.
رۆژی دووشه‌ممه (30ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، مونا قاوه‌چی، سەرۆکی فراکسیۆنی چاکسازی تورکمانی له په‌رله‌مانی كوردستان به كوردستان24ـی رایگەیاند، هەندێک لایەن کورسی پێکهاتەکان وەک بیانوو بۆ هەڵبژاردنەکان بەکاردەهێنن و بەو یاسایەی ئێستا هەیە دەتوانرێت هەڵبژاردن بکرێت.
قاوه‌چی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "له داهاتوویه‌كی نزیكدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌فراوان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامده‌ده‌ین، ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن كورسین له په‌رله‌مانی كوردستان، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن كورسیش نین".
له‌باره‌ی پێشنیاری ژماره‌یه‌ك لایه‌نی سیاسی بۆ فره بازنه‌كردنی سیسته‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان، ناوبراو ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر هێڵین و ناڕازه‌یه‌تی خۆمان ده‌رده‌بڕین و دواتر راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌ش بڵاوده‌كه‌ینه‌وه".