رێباز حه‌ملان: لایه‌نه شیعه‌كان دەرچەیەکیان بۆ ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان دۆزیوەتەوە

K24 – هه‌ولێر:
یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، باس له‌و ده‌رچه و چاره‌سه‌رییه ده‌كات، كه بۆ ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان خراوه‌ته‌ڕوو.
رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، لە گفتوگۆکانمان لەگەڵ بەغدا بەردەوام دەبین، چونکە هەولێر و بەغدا بەبێ یەکتری ناتوانن حکومڕانی لە عێراقدا بکەن.
رێباز حەملان، راشیگەیاند، چوارچێوەی هەماهەنگی و سەرکردە شیعەکان دەرچەیەکیان بۆ ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان دۆزیوەتەوە، بە ناوی قەرز بۆ ئەوەی دژی بریارەکەی دادگای فیدراڵی نەبێت.