سەردانەکانی پارتی بۆ لای لایەنە سیاسییەکان بەردەوام دەبن

K24 – هه‌ولێر:
دوای سه‌ردانی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ لای یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان و كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان، وا بڕیاره شاندی پارتی سبه‌ی سه‌ردانی چه‌ند حزبێكی دیكه‌ش بۆ گفتوگۆ له‌باره‌ی پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و چه‌ند پرسێكی هه‌نووكه‌یی، بكات.
عومەر بەکر بەرپرسی پەیوەندییەکانی بەشی رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە کوردستان24ـی راگەیاند، سبەی چوارشەممە شاندێکی پارتی دیموكراتی كوردستان، سەردانی (حزبی شیوعی کوردستان، پارتی سوسیالیست دیموکراتی کوردستان، حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و پارتی رەنجدەرانی کوردستان) دەکات.
شاندەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان (مەحمود محەمەد) کارگێڕی مەکتەبی سیاسی سەرۆکایەتی دەکات، یەکەم سەردانیان بۆلای حزبی شیوعی دەبێت و دواتر پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان.