مو‌سا ئه‌حمه‌د: دوو ملیۆن لیتر نه‌وتی سپی به‌سه‌ر كه‌مده‌رامه‌تان دابه‌شده‌كه‌ین

K24 – هه‌ولێر:
مووسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی، به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی راگه‌یاند، له رێگه‌ی ده‌زگای خێرخوازی بارزانییه‌وه، دوو ملیۆن لیتر نه‌وتی سپی دابه‌ش ده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، ساڵانه ده‌زگای خێرخوازی بارزانی له وه‌رزی زستاندا نه‌وتی هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی دابه‌شی سه‌ر ئه‌و كه‌سانه بكه‌ین كه كه‌مده‌رامتن.
دووپاتیشیكرده‌وه، ئه‌مساڵ پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وت به فراوانی ئه‌نجام ده‌ده‌ین، بۆ ئه‌مه جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی بڕی یه‌ك ملیار و شه‌شسه‌د و یه‌ك ملیۆن دیناری بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌رخانكردووه.
سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، چه‌ند رۆژێكه دابه‌شكردنی نه‌وتی سپیمان ده‌ستپێكردووه، ئه‌و نه‌وته‌ش تایبه‌ته به ده‌زگای خێرخوازی بارزانی و په‌یوه‌ندی به هیچ و كه‌س و لایه‌نێك نییه.
ده‌شڵێت: "بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی شایسته‌ن ئه‌و نه‌وته وه‌ربگرن، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ماهه‌نگیمان هه‌یه".