توركمانه‌كان داوای زیادكردنی كورسییه‌كانیان ده‌كه‌ن له په‌رله‌مانی كوردستان

K24 - هه‌ولێر:
لایه‌نه توركمانییه‌كان له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه كۆده‌بنه‌وه و فره‌بازنه‌یی ره‌تده‌كه‌نه‌وه و داوای زیادكردنی كورسیه‌كانیان له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (31ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، ئایدن مه‌عروف، وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به كوردستان24ـی راگه‌یاند، حزب رێكخراوه توركمانییه‌كان له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌وه كۆبوونه‌وه و هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ك پێكهاته‌ی توركمان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن بن به‌شێوه‌ی یه‌ك بازنه.
ئایدن مه‌عروف ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كورسی كۆتای پێكهاته‌كان تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و له دۆخێكی نائاسایی ته‌رخانكراوه بۆیه پێویسته مافی ئه‌و پێكهاته‌یه پارێزگاری لێبكرێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، كه‌نعان شاكر، سەرۆکی بزووتنەوەی تورکمانی بێلایەن به كوردستان24ـی راگه‌یاند، پێكهاته‌ی توركمان نه‌ته‌وه‌ی دووه‌مه له هه‌رێمی كوردستان و ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای شایسته‌ی نه‌ته‌وه‌یی له پرسی هه‌ڵبژاردندا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت نه‌ك شایسته‌ی هه‌ڵبژاردن.
هه‌روه‌ها عەبدولكەریم مەلا ئۆغڵۆ، جێگری سەرۆکی یانەی برایەتی ئۆجاغی تورکمان باسی له ناڕه‌زایه‌تی پێكهاته‌ی توركمان كرد له‌باره‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ی داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی كورسی كۆتای پێكهاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن و رایگه‌یاند، پێویسته نوێنه‌رایه‌تی راسته‌قینه‌ی پێكهاته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی بپارێزرێت نه‌ك داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی كورسییه‌كانیان بكرێت.
ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌ن و رێكخراوه‌كانی پێكهاته‌ی توركمان له‌سه‌ر سێ داواكاری جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، ئه‌ویش زیادكردنی كورسی كۆتای پێكهاته‌ی توركمان له په‌رله‌مانی كوردستان له پێنج كورسییه‌وه بۆ 10 كورسی، ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌ی یه‌ك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ی توركمان له هه‌رێمی كوردستان وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی دووه‌م.