عوسمان كاروانی: داوامانكردووه هه‌ڵبژاردن به تۆماری ده‌نگده‌رانی عێراق ئه‌نجامبدرێت

K24 – هه‌ولێر:
له‌باره‌ی تێڕوانینی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بۆ پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، كارگێڕی ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكاری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێمه وه‌كو یه‌كگرتوو، له‌گه‌ڵ دواخستنی هه‌ڵبژاردن نه‌بووینه.
عوسمان كاروانی كارگێڕی ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكاری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئێمه وه‌كو یه‌كگرتووی ئیسلامی داوامانكردووه له‌كاتی خۆیدا هه‌ڵبژاردن بكرێت و تۆماری ده‌نگده‌ران پاكبكرێته‌وه، یاسای هه‌ڵبژاردنیش هه‌مواربكرێته‌وه، بابه‌تی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش چاره‌سه‌ربكرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: "ئێمه داوامانكردووه هه‌ڵبژاردن به تۆماری ده‌نگده‌رانی عێراق ئه‌نجامبدرێت".