هەشت مووشەک ئاراستەی بنکەی سەربازیی تورکیا لە زێلکان کران
K24 - هه‌ولێر:
دژه تیرۆری كوردستان رایگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌شت مووشەک ئاراستەی بنکەی سەربازیی تورکیا لە زێلکان کران.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (1ـی شوبات/ فێبرایه‌ری 2023)، دژه تیرۆری كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێدا بڵاویكردووه‌ته‌وه: بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی شوباتی 2023، کاتژمێر 7:45، هەشت مووشەک ئاراستەی سەربازگەی زێلکان لە ناحیەی باشیکی سەر بە پارێزگای نەینەوا کە تێیدا هێزەکانی سوپای تورکیا لەخۆ دەگرێت، کران.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی دژه تیرۆری كوردستان، دوو لە مووشەکەکان لەناو سەربازگەکە کەوتوونەتە خوارەوە و مووشەکەکانی دیکە لە دەوروبەری سەربازگەکە کەوتوونەتە خوارەوە.
له‌باره‌ی زیانه‌كانی هێرشه مووشه‌كییه‌كه بۆ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی زێلكان، دژه تیرۆری كوردستان له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، "هێرشه مووشه‌كییه‌كه هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە."
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی دژه تیرۆری كوردستان:
هەشت مووشەک ئاراستە بنکەی سەربازیی تورکیا لە زێلکان کرا
بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی شوباتی 2023، کاتژمێر 7:45، هەشت مووشەک ئاراستەی سەربازگەی زێلکان لە ناحیەی باشیکی سەر بە پارێزگای نەینەوا کە تێیدا هێزەکانی سوپای تورکیا لەخۆ دەگرێت، کران.
بە گوێرەی زانیارییەکان، دوو لە مووشەکەکان لەناو سەربازگەکە کەوتوونەتە خوارەوە و مووشەکەکانی دیکە لە دەوروبەری سەربازگەکە کەوتوونەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە.