هه‌فته‌ی پێكوهژیانی ئایین و پێكهاته جیاوازه‌كانه له جیهان و هه‌رێمی كوردستان
K24 - هه‌ولێر:
له‌مڕۆوه هه‌فته‌ی پێكوهژیانی ئایین و پێكهاته جیاوازه‌كان له جیهان و هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كات. پێكەوەژیانی ئایینی وەكو نموونەیەكی جوان لە چەند ناوچەیەكی کوردستان رەنگی داوەتەوە.
بە درێژایی شەڕی داعش و توندوتیژییەکانی ناوچەکە، هەرێمی کوردستان بووە پەناگەیەک بۆ سەرجەم پێکهاتە ئاینیی و نەتەوەییەکان، حکومەت و دانیشتووانی هەرێمی کوردستان باوەشیان بۆ سەرجەم ئاوارەکان کردەوە. بە درێژایی شەڕی داعش 138 هەزار کریستیانی مووسڵ ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوون و لە دوای ساڵی 2006ـەوە 250 هەزار کریستیان لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق روویان لە هەرێمی کوردستان کرد.
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا، كولتووری پێكه‌وه‌ژیان و میواندۆستی و له‌باوه‌شگرتنی لێقه‌وماوان له لایه‌ن گه‌لی كوردستانەوە گه‌یشته لووتكه و ئه‌م خاكه بووه په‌ناگه‌ی نزیكه‌ی دوو ملیۆن ئاواره و په‌نابه‌ر. هه‌ربۆیه، كوردستان و كلتووره جوانه‌كه‌ی بووه سه‌ردێڕی هه‌واڵ و كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ی سەرکردەکانی وڵاتانی جیهان، به‌تایبه‌تی ڕۆڵی گەورەی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ پاراستنی پێكهاته ئایینییه‌كان، جارێكی دیكه كلتووری ژیاندۆستی و پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌ی گه‌لی كورد، كوردستانی خستنه سه‌ره‌وه‌ی رووداوه گرنگه‌كانی جیهان.
له‌وانه ناوه‌نده ئایینییه‌كانی ئه‌و پێكهاتانه‌ی كه به‌هۆی توندوتیژییه‌وه په‌نایان بۆ هه‌رێمی كوردستان هێناوه، هه‌میشه ڕێز و سوپاسی خۆیان بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕیوه و ستایشی هه‌وڵی حكومه‌تی هه‌رێمیان كردووه و زۆرێكیشیان بۆ پیشاندانی پشتگیریی خۆیان بۆ هه‌رێمی كوردستان و ڕۆڵی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، چه‌ندین جار سه‌ردانی هه‌ولێریان كردووه.
لە حوزەیرانی ساڵی 2014ـەوە کە داعش هێرشی کردە سەر پارێزگای نەینەوا ، نزیکەی 138 هەزار کریستیان ئاوارەی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بوون. لەدوای رووداوەکانی ساڵی 2006 و دواتر، 250 هەزار کریستیان لە بەغدا و ناوچەکانی دیکەوە هاتنە هەرێمی کوردستان، بەڵام لەو ژمارەیە نزیکەی نیوەیان کۆچیان کردووە.
هێزی پێشمەرگە له ماوه‌ی شه‌ڕی دژی تیرۆر له ساڵانی رابردوودا، به قوربانیدان و له‌خۆبوورده‌یی بووه قه‌ڵغانێكی مرۆیی بۆ پاراستنی پێکهاتەکان و ڕزگاركردنی به‌شێكی زۆری ناوچه‌كانیان و له‌سه‌ر ئاستی جیهان بووە سیمبۆلی خۆڕاگری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر.