باڵيۆزى به‌ريتانيا بۆ نێچیرڤان بارزانی: به‌ریتانیا پێشوازى له كۆبوونه‌وه‌ى پارتى و يه‌كێتی ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق كۆبووه‌وه و به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باڵیۆزی به‌ریتانیا پێشوازی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م دواییه‌ی پارتی و یه‌كێتی له شاری سلێمانی كردووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (1ـی شوبات/ فێبرایه‌ری 2023)، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له مايك برايسۆن ريچاردسۆن، باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له برده‌وان به په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ريتانيا كردووه‌ته‌وه و دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌يان به‌گشتى تاوتوێ كردووه.
له‌باره‌ى دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، باڵيۆزى به‌ريتانيا پێشوازى له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌م دواییه‌ی پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان كردووه و"پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ گفتوگۆى هه‌ردوولا و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به گفتوگۆ ده‌ربڕىوه".
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: له‌لايه‌كى ديكه‌وه پرسى ياساكانى نه‌وت و گاز و بودجه‌ى عێراق و بڕياره‌كانى دادگاى باڵاى فيدراڵى و كاريگه‌ريى نه‌رێنييان له‌سه‌ر كه‌شى سياسيى وڵات خسته به‌ر باس. له‌مباره‌يه‌وه به‌ڕێز باڵيۆزى به‌ريتانيا دووپاتى كردوه كه وڵاته‌كه‌ى هه‌ولێر و به‌غدا هان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى به گفتوگۆ كێشه‌كانيان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.