به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حه‌ج و عومره: بۆ ساڵی داهاتوو بە ئۆنلاین ناو بۆ پێشکەشکردنی فەریزەی حەج تۆمار دەکرێت

K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، پار ساڵ دوو هه‌زار و 112 حاجی لە هەرێمی کوردستان فەریزەی حەجیان بەجێگەیاندووە و بۆ ساڵی داهاتوو بە ئۆنلاین ناو بۆ پێشکەشکردنی فەریزەی حەج تۆمار دەکرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (1ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، شێخ نیاز راغیب، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، پار ساڵ دوو هه‌زار و 112 حاجی لە هەرێمی کوردستان فەریزەی حەجیان بەجێگەیاندووە و هه‌ر حاجییه‌ك چوار هه‌زار و 700 دۆلاری لێ وه‌رگیراوه.
به‌گوته‌ی شیخ نیاز راغیب، بۆ ئەمساڵ بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج ناونووسین تۆمار ناكرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی، ئه‌و رێژه‌یه‌ی له‌به‌رده‌ستیاندا ماوه، ته‌نها به‌شی ئه‌و حاجییانه ده‌كات كه ناویان له تیروپشكه‌كه‌دا ده‌رچووبوو. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "بۆ ساڵی داهاتوو بە سیستەمی ئۆنلاین ناو بۆ پێشکەشکردنی فەریزەی حەج تۆمار دەکرێت".
له‌باره‌ی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌توانن ساڵانه فه‌ریزه‌ی حه‌ج ئه‌نجامبده‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ساڵانه دوو ملیۆن كه‌س فه‌ریزه‌ی حه‌ج ئه‌نجامده‌ده‌ن، له‌و دوو ملیۆن كه‌سه، پشكی عێراق "33 هه‌زار و 690 كه‌س" و پشكی هه‌رێمی كوردستانیش "چوار هه‌زار و 685 كه‌سه".
ره‌خساندنی كورسی بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان له هه‌رێمی كوردستان یه‌كێك بوو له‌و پرسانه‌ی شێخ نیاز باسی لێوه‌كرد و گوتی، "100 كورسی بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان له هه‌رێمی كوردستان ته‌رخانكراون". روونیشیكرده‌وه، 100 كۆمپانیا به‌شداری له گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان بۆ حه‌ج ده‌كه‌ن.