سبه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه سه‌ردانی عێراق ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، سبه‌ی پێنجشه‌ممه، فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه، سه‌ردانی عێراق ده‌كات و له‌گه‌ڵ فوئاد حوسێن هاوتا عێراقییه‌كه‌ی كۆده‌بێته‌وه.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، دوای كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو وه‌زیره‌كان، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش له وه‌زاره‌ت سازده‌كه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌جێندای سه‌ردانه‌كه ئاشكرانه‌كراوه.
به‌ر له چه‌ند رۆژێك وه‌زیری كاره‌بای عێراق رایگه‌یاند، له رۆژانی داهاتوودا تۆڕی كاره‌بای عێراق به تۆڕی كاره‌بای وڵاتانی كه‌نداو ده‌به‌ستنه‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران ئاستی هه‌نارده‌كردنی غازی بۆ وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای له عێراق گه‌یانده سفر.