سبهی شاندی پارتی سهردانی بزووتنهوهی گۆڕان دهكات
K24 - ههولێر:
لە درێژەی سەردانەکانی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ لای حزب و لایەنە سیاسییەکان، وابریاره سبەی پارتی سەردانی بزووتنەوەی گۆڕان بکات.
عومەر بەکر بەرپرسی پهیوەندییەکانی بەشی رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندووه، لە درێژەی سەردانەکانی شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ لای حزب و لایەنە سیاسییەکان، وا بڕیارە سبەی (پێنجشەممە 2ـی شوبات / فێبرایهری 2023)، شاندی پارتی سەردانی بزووتنەوەی گۆڕان بکات.
ههروهها گوتی: "شاندەکە لەلایەن مەحموود محەممەد ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی، سەرۆکایەتی دەکرێت، سبەی کاتژمێر 11:00ـی سهرلهبهیانی لەلایەن بزووتنەوەی گۆڕانەوە پێشوازی دەکرێن".