هه‌واڵگری عێراق ملیۆنێك لیتر به‌رهه‌می نه‌وتییان ده‌ستبه‌سه‌ردا گرت
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵگری عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، له هه‌شت شوێن، ده‌ستیان به‌سه‌ر 26 تانكه‌ردا گرتووه و شوفێره‌كانیان قۆڵبه‌ست كراون و ملیۆنێك لیتر له به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
ئاژانسه‌كه، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، روونیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و بڕه له به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان به شێوه‌ی نایاسایی براوه و تۆمه‌تباره‌كان ویستوویانه له بازاڕی ره‌ش ساغی بكه‌نه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، پرۆسه‌كه له سنووری پارێزگاكانی به‌غدا، نه‌ینه‌وا، زیقار، به‌سره و كه‌ركووك به‌ڕێوه‌چووه.
به گوێره‌ی زانیاری به‌یاننامه‌كه، وه‌زیری ناوخۆ و بریكاری وه‌زاره‌ته‌كه بۆ كاروباری هه‌واڵگری و لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئیتیحادی سه‌رپه‌رشتی و چاودێری پرۆسه‌ی ده‌ستگیركردنی ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌یان كردووه، كه سه‌رقاڵی به تاڵان بردنی نه‌وت و به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وتن.