سوودانی: ئه‌مه‌ریكا دۆست و هاوبه‌شی ستراتیژی عێراقه

K24 – هه‌ولێر:
محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا، جه‌ختی له‌سه‌ر دۆستایه‌تی عێراق و ئه‌مه‌ریكا كرده‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا وڵاتێكی دۆسته و هاوبه‌شی ستراتیژی عێراقه.
له چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئه‌لعێراقییه، به بێ ئه‌وه‌ی به هیچ شێوه‌یه‌ك باس له په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا و پرسی 200 ملیاره‌كه و بڕیاره‌كانی دادگای ئیتیحادی له دژی هه‌رێمی كوردستان بكات، سوودانی، له باره‌ی ژماره‌یه‌ك پرسی هه‌نووكه‌یی عێراق وه‌ڵامی پرسیاری كه‌ناڵه‌كه‌ی دایه‌وه.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و ئه‌مه‌ریكا، سوودانی رایگه‌یاند، هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان لایه‌نگری ئه‌وه‌ن، كه ئه‌مه‌ریكا دۆستی عێراقه و هاوبه‌شێكی ستراتیژییه.
گوتیشی: ئێمه هه‌ڵوێستمان روونه، كه عێراق پێویستی به هێزی جه‌نگیی نییه، هێزه ئه‌منییه‌كانمان ده‌توانن ئاسایشی عێراق له هه‌مبه‌ر هه‌ر جۆره هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بپارێزن.
هه‌روه‌ها گوتی: مانه‌وه‌ی ئێستای هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی پێویستی به دووباره رێكخستنه‌وه‌ی شێوه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كه هه‌یه، تا به شێوه‌یه‌كی یاسایی و روون له به‌رده‌م هێزه سیاسییه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا بخرێته‌ڕوو.
ئاشكراشیكرد، حكومه‌ته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی گفتوگۆ ده‌كات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی تیمێك له ده‌زگا ئه‌منییه‌كان پێكهێنراوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌م نزیكانه ده‌ست به گفتوگۆ بكه‌ن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و بگه‌نه داڕشته‌یه‌كی كۆتایی له باره‌ی مانه‌وه‌یان له عێراق و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویسته داڕشته‌كه روون و ئاشكرا بێت و شێوه‌ی مانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانییه‌كه ده‌ستنیشان بكات.