کارەبای سلێمانی ژمارەیەک هەلی کار رادەگەیەنێت

هەلی کار
هەلی کار

K24 - هەولێر:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ژمارەیەک هەلی کار لە سنووری بازیان و خەلەکان رادەگەیەنێت.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى دوکان پێویستی بە ژمارەیەک تەکنیکی و ژمێریار و ئای تی هەیە بۆ کارکردن بەشێوەی رۆژانە، بۆ فەرمانگەی کارەبای بازیان.

ئاماژە بەوەشدرا، هۆبەى چاکسازیی کارەباى خەلەکان پێویستی بە شۆفێرێکە.

مەرج و رێنماییەکان لە فۆڕمەکەدا ئاماژەیان پێدراوە و هەر کەسێک ویستی کارکردنی هەیە، دەتوانێت بەشێوەی ئۆنلاین فۆڕمەکە پڕبکاتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوا وادە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکان تا رێکەوتی (9/2/2023)ـەیە.

بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە کلیک لەم بەستەرە بکە.