سەرۆکی بانکی وەبەرهێنانی ئەوروپا بۆ کوردستان24: لەبەر چەند هۆکارێک وەبەرهێنان لە عێراق ناکەین

K24 - بارزان حه‌سه‌ن/ برۆکسل:

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (پێنجشه‌ممه‌ 2ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2023)، وێرنەر هۆیەر سەرۆکی بانکی وەبەرهێنانی ئەوروپا و ژمارەیەک لە بەرپرسانی بانکەکە، یەکەم کۆنگرەی رۆژنامەوانیان لە ئەمساڵدا ئەنجامدا.

وێرنەر هۆیەر سەرۆکی بانکی وەبەرهێنانی ئەوروپا، له‌باره‌ی وه‌به‌رهێنان نه‌كردن لە عێراق رایگه‌یاند، چەند هۆکارێک هه‌ن وایکردووە هیچ وەبەرهێنان له‌ عێراقدا نەکەین.

هەر لەکۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا مارکوس بێرندت بەڕێوبەری کاورباری جیهانی لەبانکی وەبەرهێنانی ئەوروپا رایگەیاند ، لەسەر راسپاردە و فەرمانی سەرۆکی کۆمیسیۆن و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی ئەوروپا، ناتوانین هیچ وەبەرهێنان لە عێراقدا بکەین .

سەرچاوەیەکی دیبلۆماسی لە کۆمیسیۆنی ئەوروپا، بە کوردستان24ـی راگەیاند، بەهۆی بوونی هەژموون و دەستێوەردانەکانی ئێران لە سێکتەرەکانی ئابووری لە عێرا،ق هۆکاری سەرەکییە بانکی وەبەرهێنانی ئەوروپا هیچ وەبەرهێنان له‌و وڵاته‌دا ناکات.