لیڤه‌رپوول ده‌ستبه‌رداری محه‌مه‌د سه‌ڵاح ده‌بێت

یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی ئامادەیە هاوینی داهاتوو دەستبەرداری محەمەد سەڵاح هێرشبەری مسڕی یانەکەی بێت، له به‌رامبه‌ر یانه‌ی پاریس سانجێرمان ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی ده‌كات.
ماڵپەری کالچۆ مێرکاتۆ ئاشکرای کردووە، کارگێری یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا، ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی هاوینی داهاتوو، محەمەد سەڵاح هێرشبەری یانەی لیڤەرپوول بگوازێتەوە و یانە ئینگلیزیەکەش ئامادەیە بەرامبەر 80 ملیۆن یۆرۆ، دەستبەرداری گۆڵکارەکەی بێت. هەرچەندە سەڵاح لە ماوەی رابردووش ئامانجی چەندی یانەیەکی دیکەی گەورەی ئەوروپا بووە، بەڵام جێهێشتنی یانەکەی رەتکردووەتەوە.
محەمەد سەڵاح تاوەکو هاوینی ساڵی 2025 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە، لە ماوەی رابردووش بەهۆی کەمی مووچەکەی ئامادەنەبووە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، بۆیە کارگێری یانەکەی دەیەوێت، پێشکۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی دەستبەرداری بێت.
محه‌مه‌د سه‌ڵاحی ته‌مه‌ن 30 ساڵ، له هاوینی 2017 له یانه‌ی رۆما به به‌های 35 ملیۆن یۆرۆ روویكرده لیڤه‌رپوول، له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول له كۆی 284 یاری، 173 گۆڵ و 70 ئاسیستی كردووه.