پاشا كازۆ جیهانی شۆك كرد

کازیۆشی میورای ژاپۆنی لە تەمەنی 55 ساڵیدا بەردەوامە لە یاریکردن و پەیوەندی بە یانەیەکی پۆرتوگالیەوە کرد.
یانەی ئۆلیڤێرنسی پۆرتوگالی کە لە خولی پلە دووی پۆرتوگال رکابەریی دەکات، رایگەیاند گرێبەستێکیان لەگەڵ کازیۆشی میورای ژاپۆنی واژۆ کرد و ئەم یاریزانە بە خواستن لە یانەی یۆکۆهامای ژاپۆنییەوە پەیوەندی بە یانەکەیانەوە دەکات.
میورا گەرچی تەمەنی گەیشتووەتە 55 ساڵ، بەڵام هێشتا لە یاریکردن بەردەوامە و 38 وەرزە میورا یاریی تێدا دەکات و گەورەترین یاریزانە لە یاریکردن بەردەوامە.
پۆرتوگال شەشەمین وڵاتە کە میورا یاریی لێ دەکات و لەلایەن هاندەرانەوە بە پاشا کازۆ ناسراوە، کە ئەم یاریزانە لە ساڵی 1986 لەگەڵ یانەی سانتۆسی بەڕازیلی دەستی بە کاروانی پیشەگەری کرد.
میورا لە مێژوویدا 89 یاریی بە درێسی ژاپۆن کردووە و لە ساڵی 1992 جامی ئاسیای لەگەڵ هەڵبژاردەکەی بردووەتەوە، 55 گۆڵی کردووە و بە دووەم باشترین گۆڵکاری ژاپۆن دادەنرێت، دوایین یاریی نێودەوڵەتیشی لە ساڵی 2000 بوو.