رووسیا لە پلانیدایە دۆنێتسك و لۆهانسک به تهواوهتی کۆنتڕۆڵ بکات

K24 - هەولێر:
وهزارهتی بهرگری ئۆکرانیا بڵاویكردهوه، رووسیا لە پلانیدایە بۆ مانگی سێ، دۆنێتسك و لۆهانسک به تهواوهتی کۆنتڕۆڵ بکات.
وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا لهمیانهی راگهیهندراوێكدا بڵاویكردووهتهوه، ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی رووسیا، فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەی داوه، تا مانگی سێ ناوچەکانی دۆنێتسك و لۆهانسک کۆنتڕۆڵ بکەن.
وەزارەتەکە ئاشکراشیکرد، بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکان، رووسیا هێز و چەکێكی زۆر لە رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کۆدەکاتهوه و پلانییان هەیە له چەند هەفتەی داهاتوودا هێرشێکی فراوان بۆ سەر دۆنێتسك و لۆهانسک ئهنجام بدهن.
لە راگەیهندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدرا، ئەو هێزە رووسیانەی لە بێلارووس تەنیا بۆ مەشق و راهێنان جێگیر کراون و هیچ هەڕەشەیەکی گەورە بۆ هێرش لە خاکی بێلارووسهوه لە ئارادا نییە.