له یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی له میدیای كوردیدا... كونسوڵی گشتی نوێی به‌ریتانیا بۆ كوردستان24 باس له چه‌ند بابه‌تێكی گرنگ ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
به‌ریتانیا پیرۆزبایی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ ئەو سەرکەوتنەی بەدەستیان هێنا لە هەناردەکردنی هەناری کوردی بۆ بازاڕه‌كانی وڵاتانی کەنداو.
لە هه‌ڤپه‌یڤینێكی تایبەتدا لەگەڵ کوردستان24، کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو پەخش بکرێت، رۆزی کەیڤ، کونسوڵی گشتی نوێی بەریتانیا له هه‌رێمی كوردستان، لە یەکەم دەرکەوتنیدا لە میدیای کوردی‌دا، تیشكی خسته سه‌ر چەند بابەتێكی تایبەت بە پەیوەندی نێوان هەولێر و لەندەن، پشتیوانی بەریتانیا بۆ بەرنامەی چاکسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هاوکارییەكانی وڵاته‌كه‌ی له بواره‌كانی ئەمنی، پەروەردە و ئابووری.
رۆزی كه‌یڤ لە چاوپێکەوتنەکەیدا له‌گه‌ڵ كوردستان24 كه حاکم فەرهاد له‌گه‌ڵیدا ئه‌نجامیداوه، رایگه‌یاندووه، "دەمەوێت پرۆزبایی لە حکومەتی هەرێمی كوردستان و خودی مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حكومه‌ت بکەم بۆ سەرکەوتنیان لە هەناردەکردنی به‌رهه‌می هه‌نار بۆ وڵاتانی کەنداو".
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی بازرگانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا، کونسوڵی گشتی نوێی بەریتانیا له هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، پرسی هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له بازاڕه‌كانی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئه‌و وڵاته باسكراوه، هه‌روه‌كو پێشتریش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندبوو، كارده‌كه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی بازاڕی نوێ له وڵاتانی ئه‌وروپا و جیهان بۆ ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها رۆزی كه‌یڤ له‌وباره‌یه‌وه زیاتر گوتی، "ئێمە زۆر لە نزیکەوە لەگەڵ لایه‌نه پەیوەندیدارەکانی حکومەتی بەریتانیا کاردەکەین بۆ دۆزینەوەی رێگەیەک بۆ گه‌یشتنی به‌رهه‌می ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستان به بازاڕه‌كانی وڵاته‌كه‌ی".
وه‌ك به‌شێك له چوارچێوه‌ی پلانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌مه‌چه‌شنكردنی داهات و ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان له بازاڕه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، وه‌ك سه‌ره‌تای پرۆژه‌یه‌كی فراوان، به‌رهه‌می هه‌ناری كێلگه‌كانی ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی چوار وڵاتی كه‌نداوكرد.
دوای پێشوازییه‌كی باش له به‌رهه‌می هه‌ناری كوردستان له بازاڕه‌كانی سعوودییه، به‌حرێن، ئیمارات و قه‌ته‌ر، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌رنامه‌یدایه له داهاتوویه‌كی نزیكدا، به‌رهه‌مه‌كانی سێ‌و، ترێ و هه‌نگوینیش هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكات.