مه‌شعان جبوورى: بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی سزادانی به كۆمه‌ڵی خه‌ڵكی هه‌رێمه

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی پارتی وه‌ته‌نی عێراقی له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵییه‌وه رایگه‌یاند، بڕیارێكی ناڕه‌وایه و هیچ شرۆڤه‌یه‌ك هه‌ڵناگرێت، هه‌روه‌ها بڕیاره‌كه‌شی به سزادانێكی به كۆمه‌ڵی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان وه‌سفكرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (2ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، مه‌شعان جبووری، سه‌رۆكی پارتی وه‌ته‌نی عێراقی له‌میانی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24 كه ژینۆ محه‌ممه‌د پێشكه‌شیكرد، رایگه‌یاند، نابێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بكرێته به‌شێك له له ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
جبووری گوتی، "من وه‌ك قوربانیی یه‌كێك له بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی، له‌و باوه‌ڕه‌دام بڕینی مووچه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان هیچ شرۆڤه‌یه‌ك هه‌ڵناگرێت، من بڕینر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به سزایه‌كی به‌كۆمه‌ڵ ده‌بینم، كه نابێت بكرێته به‌شێك له ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، ئه‌مه شایسته خه‌ڵك و قووتی ژیانیانه، ئێستا ده‌وڵه‌ت مووچه‌ی مانگانه‌ی بۆ چه‌ند ملیۆن كه‌سێك وه‌ك هاوكاری بڕیوه‌ته‌وه، كه مووچه‌خۆریش نین، جا چۆن مووچه‌ی ئه‌و كه‌سانه ده‌بڕن كه ئه‌رك و رۆڵی پیشه‌یی خۆیان به‌جێ ده‌گه‌یه‌نن، جا چ پێشمه‌رگه بن یانیش فه‌رمانبه‌ری حكومه‌ت".
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراقی، مه‌شعان جبووری ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌و باوه‌ڕه‌دام سوودانی خواستی بۆ هاوكاریی له‌گه‌ڵ هه‌ولێر هه‌یه و زۆریش له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته جددی و راستگۆیه، ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كی ئه‌رێنی له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌بێت، كێشه‌كه به‌هۆی ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار هاتووه‌ته ئاراوه، كه له دادگای فیدراڵی سكاڵایان تۆماركردووه و ئامانجیان رێگریكردنه له پێدانی مووچه به هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها مه‌شعان جبووری روونیكرده‌وه، هه‌موو لایه‌نه‌كان به په‌یوه‌ندی نێوان سوودانی و هه‌رێمی كوردستان دڵخۆش نین، بۆیه هه‌وڵی تێكدانی ده‌ده‌ن.
سه‌باره‌ت به دابه‌زینی به‌های دینار، سه‌رۆكی پارتی وه‌ته‌نی عێراقی باسی له هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد و گوتی، "سوودانی ناتوانێت هیچ شتێك له‌مه زیاتر بكات كه ئێستا ده‌یكات و هیچ رێگه‌یه‌كی دیكه‌ی له‌به‌رده‌مدا نییه ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه پابه‌ندی ئه‌وه بێت كه ئه‌مه‌ریكا، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا و وڵاته زلهێزه‌كان ده‌یانه‌وێت له بابه‌تی وه‌ستاندنی به‌قاچاغبردنی دۆلار و كردنی عێراق به گۆڕه‌پانێك بۆ سپیكردنه‌وه‌ی پاره"
هه‌ر له‌باره‌ی رێكاره‌كانی بانكی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكا، مه‌شعان جبووری ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تا ئێستا ئه‌مه‌ریكا هیچ رێكارێكی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر عێراق به‌كارنه‌هێناوه، هیچ كاتیش حكومه‌تی سوودانی ناكاته ئامانج، به‌ڵكو ئامانجی سه‌ره‌كیی "وڵاتی ئه‌رجه‌نتینه كه دۆلار له عێراق ده‌كڕێت".
جبووری پێشبینی به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری به‌های دۆلاری كرد و گوتی، "رۆژانه به‌های دۆلار به‌رز ده‌بێته‌وه و تا دێت له بازاڕی ره‌ش به‌رزتریش ده‌بێته‌وه و ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ش هاوكارییه ناوخۆییه‌كان بۆ كڕینی دۆلار بۆ وڵاتی ئه‌رجه‌نتین به‌رده‌وام بێت، هیچ هێز و سه‌رۆك وه‌زیرانێك له‌سه‌ر ئه‌م زه‌مینه ناتوانێت رێگری له به‌رزتربوونه‌وه‌ی به‌هاكه‌ی بكات".